کاوە ئازیزی: "ئەمەریکا داوای ڕادەستکردنەوەی چەک لە پەیەدە دەکات"
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه كردووه، یه‌په‌گه هێزه‌كانی خۆی له شاری منبجی سووریا كشاندووەته‌وه، ئه‌مه‌ش به ڕێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، چونكه به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا كراوه كه هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌وان ئه‌و شاره بپارێزێت و یه‌په‌گه‌ش بكشێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه شاره‌زای كاروباری سووریا، د. كاوه ئازیزی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه هێزه‌كانی یه‌په‌گه بكشێنه‌وه و ئه‌و چه‌كه‌ی پێشیان دراوه هه‌مووی ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه، چونكه وه‌كو خۆیان باسی لێوه ده‌كه‌ن، ئه‌وان بۆ شه‌ڕی داعش چه‌كیان داوه به یه‌په‌گه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كردووه."
ئازیزی گوتی: "په‌یه‌ده هیچ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا نه‌كردووه له‌باره‌ی مافی كورد له سووریا و ته‌نیا له‌گه‌ڵیان ڕێك كه‌وتوون چه‌ك و پاره‌یان پێ بدرێت و هیچ ڕێككه‌وتنێكی دیكه نه‌بووه و ئێستا شەڕ كۆتایی هاتووه و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش كۆتایی هاتووه و به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌ش ئه‌مه‌یان پشتڕاست كردووەته‌وه."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری سووریا باسی له‌وه‌ش كرد: "ئێستا ئه‌ركی هێزه‌كانی یه‌په‌گه كۆتایی هاتووه و پێویسته بكشێنه‌وه و چه‌كه‌كه‌ش ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ریكا داوای لێ كردوون بچنه‌وه پاڵ هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا و ئه‌وانیش ده‌زانن هیچ لایه‌نێك له پشت ئه‌وان نییه، بۆیه داوای گفتوگۆی بێمه‌رج له ڕژێم ده‌كه‌ن و خۆیان به به‌شێك له ڕژێم ده‌زانن."
د. كاوه ئازیزی ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركی خۆی به یه‌په‌گه جێبه‌جێ كردووه و ئیدی پێویستی پێی نه‌ماون، بۆیه ئه‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی هه‌بوو كۆتایی پێ هێناوه و چی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ناكات."
ڕۆژنامه‌ی سپۆتینگی ڕووسیا بڵاوی كردووەته‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له منبج بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئێستا چه‌كدارانی یه‌په‌گه چه‌كه‌كانی خۆیان له بازاڕی ڕه‌ش ده‌فرۆشنه‌وه، چونكه ده‌زانن پێویسته ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ شه‌ڕی داعش وه‌ریانگرتووه، دەبێ ڕاده‌ستی بكه‌نه‌وه.
kdp-
