پارتی بە لیستی ١٨٣ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان تیروپشکی بۆ ناوی لیست و قەوارە و هاوپەیمانییەکان ئەنجام دا و پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە ١٨٣ بەر کەوت.
بڕیاڕوایە لە ڕێککەوتی ٣٠ی ٩ی ٢٠١٨ لە ھەرێمی کوردستان ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت کە ژمارەی دەنگدەران "سێ ملیۆن و ١٥٤ ھەزار و ٩٨٤" کەسە کە مافی دەنگدانیان دەبێت.
ئەمڕۆیش لە هەولێر کە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە پرێسکۆنفرانسێکدا گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحموود محەمەد و گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەعدی ئەحمەد پیرە تەکیدیان لەوە کردوە کە کە کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە ٣٠-٩-٢٠١٨ ئەنجام بدرێت.
kdp-
