هاوشێوەی ساڵانی پێشوو قوتابیانی کەرکووک لە زانکۆکانى هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رای گەیاند: ”ماوەى چەند ساڵێکە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کارئاسانى تەواوى کردووە بۆ وەرگرتنى قوتابیانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ئەو قوتابیانەى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمی کوردستان“.
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ ئەم ساڵى خوێندنى 2018 -2019 وەزارەتەکەیان بڕیاری داوە لەسەر وەرگرتنى سەرجەم قوتابیانى شارى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابیانی هەرێمی کوردستان.
ئاشکراشی کرد، کە كەركووك و ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان شایسته‌ی خزمه‌تن له هه‌موو بوارێكه‌وه به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، به‌م شێوه‌یەش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ناوچەکە توانرا ده‌رچوانی خوێندنی كوردی، هه‌مان مافی ده‌رچوانی هه‌رێمی کوردستانیان هه‌بێت، به هه‌مان مه‌رج له زانكۆكانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگیرێن، بەوەش توانرا ئەم كێشه‌یەیە به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت
باسنيوز
