هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 هاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، ئاگادارییەکی بۆ شوفێران بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/7/2018، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، "هاووڵاتیان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانتان پارک بکەن له پێش مزگەوتی حاجی مدحت لە شاری کفری".

هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکەیدا، داواکارە له شوفێران و هاووڵاتیان هاوکاربن بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی له شەقامەکه.









باسنيوز
Top