له‌خانه‌قین، پۆلێك گه‌نج به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه گه‌وره‌كانی شارۆچكه‌ی خانه‌قین، رايگه‌یاند: "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، له‌نێو جه‌رگه‌ی شارۆچكه‌ی خانه‌قین، سێ گه‌نج به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران و پاشتر راده‌ستی پۆلیسی ناوخۆی شارۆچكه‌كه كران“.
ئەو سەرچاویەە باسی لەوەش کرد، کە ئه‌و گه‌نجانه له رێگه‌ی مه‌رزی مونزریه‌وه ماده‌ی هۆشبه‌ریان هاورده كردوه
لای خۆشیه‌وه، عه‌مید دیار شه‌و‌كه‌وت، بەڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، گرتنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه پشت راست كردەوه و راشی گه‌یاند: ”بەهۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌دوای زیاتر زانیاری زیاتر ئاشكرا ناكه‌ین“.
بەڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، ئەوەشی خستە روو، کە لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه به‌رده‌وامه و هه‌رسێكیان پێكه‌وه گیراون له‌یه‌ك كاتدا.
نزیكی شارۆچكه‌ی خانه‌قین له‌كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه وای كردوه كه هه‌میشه ماده هۆشبه‌ره‌كان به سانایی هاورده‌ی خانه‌قین بكرێن.
باسنيوز
