قوتابیانی كەركووك لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێن
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رايگەیاند: "ماوەی چەند ساڵێکە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کارئاسانی تەواوی کردوە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان".
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتیشی: "بۆ ئەم ساڵی خوێندنی (2018-2019) وەزارەتەکەمان بڕیاریداوە لەسەر وەرگرتنی سەرجەم خوێندکارانی شاری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەزانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەهەمان کۆنمرەی وەرگیراوی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێدنی (2018-2019).
روونیشی كردەوە كەركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانی له كوردستان شایسته‌ی خزمه‌تن له هه‌موو بوارێكه‌وه به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، به‌م شێوه‌یەش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ناوچەکە توانرا ده‌رچوانی خوێندنی كوردی هه‌مان مافی ده‌رچووانی هه‌رێمیان هه‌بێت و، به هه‌مان مه‌رج له زانكۆكانی هه‌رێم وه‌ربگیرێن، بەوەش توانرا كێشه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكارانی كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان له زانكۆكانی هه‌رێمی کوردستان به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت".
زیاتر گوتیشی: "لەکابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تا ئێستا نزیکەی 5 هەزار خوێندکاری ناوچە دابڕاوەکانی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم وەرگرتووە، کە ئەمەش وای کرد ببێتە هاندانێك بۆ خانه‌واده کوردەکانی كەركووك تا منداڵانی خۆیان بۆ خوێندنی كوردی بنێرن و خوێندنی کوردی لەو ناوچانە به‌رده‌وامی پێ بدرێت".
باسنيوز
