دەنگۆی ڕاگرتن و پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی پارکەکانی ھەولێر ڕەت دەکرێتەوە

 دەنگۆی ڕاگرتن و پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی پارکەکانی ھەولێر ڕەت دەکرێتەوە
بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پارکەکانی ھەولێر، دەنگۆی ڕاگرتن و پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی پارکەکانی ھەولێری ڕەت کردەوە.

لەبارەی دەنگۆی ڕاگرتن و پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی پارکەکان، بڕوا عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی پارکەکانی ھەولێر، ڕايگەیاند ”ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە، دوێنێ یەکشەممە 15/7/2018، مووچەمان بۆ ھاتووە و دەست بە دابەشکردنی کراوە و فەرمانبەرانیش ھاتوون بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان“.

بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی پارکەکانی ھەولێر باسی لەوەش کرد، کە ھەر کاتێک مووچە ھاتبێت، دابەشیان کردووە.










باسنيوز
Top