ڕاپەڕین.. لەماوەی شەش مانگدا 18 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە
خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین، رايگەیاند: "بەراورد بە ساڵانی رابردوو، روداوەكانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانییەكان كەمیان كردووە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە لە سەرەتای مانگی یەك تا كۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵ، 113 رووداوی هاتوچۆ لەبەڕێوەبەرایەتییەكەیان تۆماركراوە، كە تیایدا 18 هاووڵاتی گیانی لەدەست داوە و 150 كەسی تریش برینداربوونە.
باسنيوز
