یاسای بەكرێدانی خانووبەرە لەبەرژەوەندی لایەنی كرێچی هەمواركرایەوە

یاسای بەكرێدانی خانووبەرە لەبەرژەوەندی لایەنی كرێچی هەمواركرایەوە
یاسای بەكرێدانی خانووبەرە، بۆ سێیەمجار هەمواركرایەوە و بەپێی گوتەی بڕیاردەری لیژنەی كاروباری یاسایی پەرلەمان یاساكە لە بەرژەوەندی لایەنی كرێچی هەمواركراوەتەوە.

تەلار لەتیف، بڕیاردەری لیژنەی كاروباری یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە دانیشتنی ئەمڕۆ (یەكشەممە، 15-7-2018)ـی پەرلەمانی كوردستان، یاسای ژمارە 87ـی ساڵی 1979 کە تایبەتە بە بەكرێدانی خانووبەرە، هەمواركرایەوە. هەمواركردنەوەكەش هاوسەنگییەكی تێدایە، بەڵام زیاتر لە بەرژەوەندی لایەنی كرێچیە ‌و هەموو ئەو گرفتانە چارەسەر بوون كە لە هەمواری دووەمی یاساكەدا دروست ببوون".

لەبارەی بەكرێدانی موڵكیش بەشێوازی سەرقوفڵە، بڕیاردەری لیژنەی كاروباری یاسایی باسی لەوە كرد، ئەوە پرسە بە جۆرێك لە جۆرەكان لە یاساكەدا چارەسەرێكی بۆ دۆزراوەتەوە.

ئەوە سێیەمین جارە یاسای بەكرێدانی خانووبەرە هەموار دەكرێتەوە، لە هەموارەكانی پێشوتردا كرێچییەكان باسیان لەوە دەكرد، یاسای بەكرێدانی خانووبەرە هاوسەنگی تێدا نییە‌ و زیاتر لە بەرژەوەندی خاوەن موڵكەکانە.
rudaw -
Top