پەرلەمانتارێكی كورد پیرۆزبایی لە گەلی فەرەنسا دەكات

پەرلەمانتارێكی كورد پیرۆزبایی لە گەلی فەرەنسا دەكات
شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری كورد لەسەر شاری كەركووك، پیرۆزبایی لە گەلی فەرەنسا كرد بەبۆنەی بەرزكردنەوەی جامی جیهانی 2018ی رووسیا لەلایەن هەڵبژاردەكەیەوە، دەڵێ هەر لە سەرەتاوە هیوادار بووم بەریتانیا بدۆڕێ و فەرەنسا بیباتەوە.


شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی، لە هەژماری خۆیدا لە (فەیسبووك)، دڵخۆشی خۆش دەربڕیوە بەرانبەر سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا و نووسیویەتی "بەڵێ تێكەڵی سیاسەتی دەكەم، لە سەرەتای مۆندیال تاوەکو ئەمڕۆ دوو هیوام هەبوو، ئەویش دۆڕاندنی ئینگلیز و سەرکەوتنی فەرەنسا".


هەروەها دەڵێ "لە ماوەی یەک سەدەی رابردوودا، ئینگلیز سێ جار خەونی کوردی لەبار بردووە، لە بەرامبەردا فەرەنسا سێ جار خاکی کوردستانی پاراستووە لە داگیرکاری، ئەویش ساڵی 1991 کە بەپرۆژەی ناوچەی دژە فرین کوردستانی لە دەستی بەعس پاراست، ساڵی 2014ش لە کاتی هێرشی داعش، فڕۆکەکانی فەرەنسا و هێزی فەرەنسا پشتگیرییەکی تەواوی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان بوون، دیسان لە دوای هێرشی عێراق لە ١٦ی ئۆکتۆبەر، فەرەنسا هاتە سەر خەت و بەعێراقی وت ئیتر بەسە".


ئەمڕۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا توانی بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا جامی جیهانی بەرز بكاتەوە.
bas news-
Top