پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند

 	 پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند
بەپێی حوكمەكانی ماددەی یەكەمی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2017ی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15.07.2018، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند.

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بە ئیمزای د.جەعفەر ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، هەردوو یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2018 یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن بە یاسای بەره‌نگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006 دەرچوواندن.

یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لە دانیشتنی ژمارە 6ی رۆژی 11.07.2018 و یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لە دانیشتنی ژمارە 2ی رۆژی 01.07.2018 رێكارە یاساییەكان و پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی بۆ ئەنجام دراوە.
kdp-
Top