هه‌مواری سێییه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره په‌سند كرا
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/7/15، په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (7)ى ئاسایی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه یاسای (ده‌زگای كۆنترۆلی جۆری دڵنیایی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پڕۆژه یاسای (پارێزگاریكردن له هێما و پیرۆزییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان).
3ـ پڕۆژه یاسـای (تعویض متضرری الحروب فی كوردستان).
4ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری (قانون حمایة الشهود والخبراء والمخبرین والمجنى علیهم رقم (58) لسنة 2017).
5ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری (استیراد وبیع المنتجات النفطیة رقم (9) لسنة 2006 ).
6ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری (قانون ضبط الاموال المهربة والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیة رقم (18) لسنه 2008).
7ـ پڕۆژه بڕیاری (زیندووكردنی حه‌فته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی (شیكاری له‌كاری ئیداری وكارگێڕی له په‌رله‌مانی كوردستان) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان (مه‌دینه ئه‌یوب ئه‌حمه‌د) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان)، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری سێییه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان- عێراق)، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵى چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه.
له ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌روو، دواتر د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خسته‌روو، به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه یاسا‌و پڕۆژه بڕیارانه كرا كه له‌سه‌ره‌وه له‌و خاڵه‌دا ئاماژه‌مان پێداون و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان مه‌دینه ئه‌یوب ئه‌حمه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مان، راپۆرتی (شیكارى له كارى ئیدارى و كارگێڕی له په‌رله‌مانی كوردستان) خوێندرایه‌وه.
خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای (هه‌مواری سێییه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه پێكهاتبوو له لیژنه‌كانی (كاروبارى یاسایی) و (ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وه‌انی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار)، راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه خوێندرایه‌وه و ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووى سه‌رنج و تێبێنی و پێشنیازه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به ماده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى و دواتر سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به ره‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سند كران.
شایانی باسه پڕۆژه‌یاسا هه‌مواركراوه‌كه له 7 ماده و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه و مه‌به‌ست له ههمواركردنهوهشی هێنانه‌دیى دادپه‌روه‌رى و به‌رقه‌راركردنی هاوسه‌نگییه له نێوان مافى خاوه‌ن موڵك و كرێچیدا.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش كه بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕِۆژهى پهیڕِهوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌دانیشتنه‌كانی پێشووى په‌رله‌مان چه‌ندین ماده له پهیڕِهوهكه دوای گفتوگۆگردنى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه په‌سند كران، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا به‌شی هه‌شته‌مى پڕِۆژه پهیڕِهوهكه كه تایبه‌ت بوو به‌یاسادانان و مه‌به‌ست لهیاساڕێژی و پرۆسه‌ی یاسادانان و چۆنیه‌تیی گفتوگۆكردن و په‌سندكردنی و پێشنیازكردنی یاسا‌و بڕیار، كه له‌دانیشتنی پێشوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ماده و بڕِگهگانى كران و چه‌ندین پێشنیاز و سه‌رنج و تێبینیی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خرانه ڕوو، دوای سه‌رله‌نوێ داڕِشتنهوهیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى پهیڕِهو و پێشنیازكردن بۆ لێكدانی هه‌ندێ ماده به‌ده‌نگدان، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا به‌شی هه‌شته‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه له 19 پێكهاتبوو دوای خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سند كران.
به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه له سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكرد بۆ گفتوگۆكردنی به‌شه‌كانی دیكه‌ى پڕِۆژهى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی تێبینی و پرسیاره‌كانیان له‌باره‌ی به‌شی نۆیه‌م پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه تایبه‌تبوو به پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن و پهسندكرنی بودجه‌ی گشتی و له 11 مادده پێكهاتبوو. دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكانی ماده و بڕگه‌كانی ئه‌م به‌شانه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هێنا و رایگه‌یاند: "دانیشتنی داهاتوو رۆژی سێشه‌ممه 17.07.2018 به‌رێوه‌ده‌چێت".
kdp-
