بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین ئاگادرییەکی بڵاو کردەوە

 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین ئاگادرییەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، راگەیاندراوێکی سەبارەت بە خوێندنی دیبلۆمی باڵا، لە بواری پزیشکی خێزانیدا بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15\7\2018، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئاگاداری سەرجەم پزیشکەکانی سنوورەکەیان دەکاتەوە، کە ئارەزووی خوێندنی دیبلۆمی باڵا، لە بواری پزیشکی خێزانی هەیە، سەردانیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو پزیشکانە، پێوستە سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵا، لەدیوانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین بکەن، بۆ تۆمارکردنی ناوکانیان، دواکاتیش بۆ تۆمارکردنی ناوەکان رێککەوتی 25\7\2018ەیە.










باسنيوز
Top