لە دوو حەفتەدا ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران 41 هاووڵاتیی کوردیان دەستگیر کردووە
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو) لە سەرەتای مانگی ژوئیەی ٢٠١٨ (تەمووز) کە دەکاتە ١٤ ڕۆژ، لانیکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتە، ١٨ کەس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی و کسێکیش بە تۆمەتی چالاکیی میدیایی دەستبەسەر کراون و ١٢ کەس لە دەستبەسەر کراوەکانیش لە مەڕدارەکانی باشوور و باکووری کوردستان بوون.
هەروەها، ٩ کەس لە دەستبەسەر کراوان خەڵکی پارێزگای ورمێ، ٩ کەس پارێزگای کرماشان، ٢ کەس خۆراسانی ڕەزەوی، ٢ کەس خەڵکی ئیلام ، ٥ کەس خەڵکی سنە و کەسێکیش خەڵکی پارێزگای لوڕستان بووە و ٨ کەس خەڵکی باشووری کوردستان و ٤ کەسیش خەڵی باکووری کوردستان بوون.
باسنيوز
