بەردەڕەش.. دوو منداڵ لە ڕووباری خازر خنکان

 بەردەڕەش.. دوو منداڵ لە ڕووباری خازر خنکان
موقدم فیراس گوتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ ڕايگەیاند کاتژمێر 12نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە 14/7/2018 سێ مندال لە ڕووباری خازر لە نزیک پردی "مەندان" لە نێوان سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک و شارەدێی بەعشیقە لە سنووری پارێزگای مووسڵ کەوتوونەتە ناو ڕووبارەکەوە و دوانیان گیان لەدەست داوە و یەکێکی دیکەشیان رزگاری بووە.

گوتەبێژەکەی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تیمەکانمان توانیان تەرمی یەکیان لەناو ئاوەکە دەربهێنن و بەدوای تەرمەکەی دیکەدا دەگەڕێن، بەڵام رزگار بووەکە ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی بەردەڕەش لەژێر چاودێریی پزیشک دایە.

هەر دوو قوربانییەکە ئەندامی یەک خێزانن و خۆشکی یەکن و دانیشتووی گوندی "ئامیان"ن لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش بەمەستی فێنکردنەوە و گەشت و سەیران لەگەل خێزانەکەیان چوونەتە سەر ڕووباری خازر و لە ئەنجامدا ئەم ڕووداوە ڕووی داوە"










باسنيوز
Top