"ئیدارەی کەرکووک بڕیاری چۆڵکردنی ٦ گوندی کوردی دا"
له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر حكوومه‌تی عێراق به هاوكاری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن و پلانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب هاورده بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ش له كورد ده‌كه‌ن ناوچه‌كانی خۆیان چۆڵ بكه‌ن و تا ئێستا خه‌ڵكێكی زۆری عه‌ره‌ب هاورده كراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوویشدا هه‌ڕه‌شه له‌سێ گوند كرابوون چۆڵ بكرێن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، جوان حه‌سه‌ن به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خه‌ڵكێكی كورد له دوای 2004 گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركووك له‌و ناوچانه به پاره‌ی خۆیان خانوویان دروستكردووه، ئێستا ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك به‌هاوكاری به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باكوور بڕیاریان داوه به بیانووی موحه‌ره‌ماتی نه‌وتی هه‌موو ئه‌و گوندانه خاپوور بكه‌ن کە ده‌كه‌ونه سنووری ئه‌و كۆمپانیایه كه شه‌ش گوند ده‌بن، بۆیه داوایان له‌خه‌ڵكی كردووه ئه‌و گوندانه چوڵ بكه‌ن.
جوان حه‌سه‌ن گوتیشی، ئەوە تەعریبێکە کە دادگاش لەوانە و پشتیان دەگرێ بۆ ئەوەی کە دەستبەسەر خاکی کورد بگیرێ لەو گوندانە و جارێکی دیکە کورد تەعریب بکرێتەوە، پێشتر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رێگری ده‌كرد نابێت هیچ كه‌سێك یاخود فه‌رمانبه‌رێك له‌شاره‌كانی دیكه بۆ كه‌ركووك بگوازرێته‌وه و پێویسته پشت به سه‌رژمێری ساڵی1957ببه‌سترێت، به‌ڵام پارێزگاری كه‌ركووك ئێستا ئه‌وبڕیاره‌شی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه وهه‌ركه‌س و فه‌رمانبه‌رێك ده‌توانی خۆی بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك ته‌عریب بكرێت.
kdp-
