خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن ناوه‌ستین
یه‌كێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌نده‌ره‌كه به ڕۆیته‌رزی گوتووه، بارهه‌ڵگره‌كان ناتوانن بێن و ئه‌وانه‌شی لێره‌ن ڕێگای ده‌رچوونیان نییه. به‌رپرسانی به‌نده‌ره‌كه داوامان لێ ده‌كه‌ن بچینه‌وه ماڵه‌كانمان.''
به‌رپرسانی نه‌وت له پارێزگای به‌سره‌یش ده‌ڵێن، چوار ڕۆژه ئه‌و خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه به‌رده‌وامه، كه له نزیك كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتی ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام كاریگه‌ریی به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه نه‌بووه.
محه‌ممه‌د جه‌بار(٢٩ ساڵ) كه ده‌رچووی زانكۆیه و بێكاره ده‌ڵێ، ''تا به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه دێن ناوه‌ستین.''
ئه‌و گوتیشی ''ئه‌گه‌ر بێت‌و كارمان بۆ دابین نه‌كه‌ن و خزمه‌تگوزاریی وه‌ك ئاو و كاره‌با چاك نه‌كرێن، ئه‌وا به‌سره به‌ڕووی هه‌موو لایه‌كدا داده‌خه‌ین و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش ڕاده‌گرین.''
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاری به‌سره كه‌وتووه‌ته گوتووێژ و ده‌یه‌وێ چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و توڕه‌ییه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌سه‌ره‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌وت بدۆزێته‌وه.
ئه‌و به‌نده‌ره كه له‌نزیك به‌سره‌یه، ڕۆژانه پێشوازیی له بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كات كه دانه‌وێڵه و پێداویستییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی لێوه دێن و ده‌چن.
kdp-
