پارتی ژمارەیەک گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانیدا کرد
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تەمووزی ٢٠١٨، عارف تەیفوور، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە بۆ بەرپرسیارێتیکردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دەستنیشان کراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەکار دەبێت.
هاوکات کە بووە بە بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕايگەیاند، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیدا حزبەکەی بڕیاری زنجیرەیەک گۆڕانکاری داوە و لەو چوارچێوەیەشدا جگە لەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا بەسام عەلی کراوە بە لێپرسراوی لقی هەڵەبجەی پارتی، هیوا گەیلانی بووە بە لێپرسراوی لقی ١١ و ئالان حەمەعەلی بووە بە لێپرسراوی لقی ٢١ی ئەو حزبە.
لە سنووری پارێزگای کەرکووکیش، پارتی دکتۆر کەمال کەرکووکی بۆ بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان دەستنیشان کردووە و لە پارێزگای نەینەواش، عەلی خەلیل بووە بە بەرپرسی لقی ١٤ی ئەو حزبە.
باسنيوز
