وەزیری دارایی بڕیارێكی لەسەر لیستی مووچە دەركرد
سامان حوسێن سكرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان راگەیاند، وەزیری دارایی مووچەی كەم ئەندامان پێش دەخات، گوتی: "وەزیری دارایی پەیوەندی پێوەكردم و بەڵێنیدا لەگەڵ مووچەی مامۆستایان راستەوخۆ مووچەی كەمئەندامانیش لەو مانگە بدرێت".
گوتیشى : "وەزیری دارایی پێی راگەیاندم لە مووچەی مانگی داهاتوودا كەمئەندامان لە لیستی یەكەمی مووچە دەبن و بە هیچ جۆرێك مووچەكانیان دواناكەوێت".
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئەو زانیاریانەی ) پشت راست كردەوە و رای گەیاند: "ئەو مانگە لەگەڵ مووچەی مامۆستایان مووچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت و لە مانگی داهاتووشدا لە لیستی یەكەمی مووچە دەبن".
bas news-
