دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/7/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان،ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 550 دینار بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و 95 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1247 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1250 دۆلار بوو.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 185,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 215,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 241,000 دینار
bas news-
