کەلار.. به‌هۆى داواكارى هاووڵاتییانه‌وه بڕیارێكى نوێ له باره‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌درێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12\7\2018، قایمقامیەتی کەلار، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لەسەر زاری شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى كه‌لار، رای گه‌یاندووە، کە ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لێژنه‌و نوێنه‌رى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و تێیدا بڕیاردراوه له‌مه‌دوا هه‌موو خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك ده‌بێت له كاتى خراپبوونى مۆلیده‌كه‌ى چه‌ند رێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر به پێچه‌وانه‌وه سزاده‌درێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە خاوه‌نى مۆلیده‌ى ئه‌هلى، ده‌بێت له ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر مۆلیده‌كه‌ى چاك بكاته‌وه، یان مۆلیده‌یه‌كى تر به كرێ بهێنێت و كاره‌با بدات به هاووڵاتییان..
لەو راگەیاندراوەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و بڕیاره دواى نیگه‌رانى و داواكارى خه‌ڵكى شاره‌كه دێت، كه له كاتى خراپبوونى مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان، خاوه‌ن مۆلیده‌كان كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كه‌ن له چاككردنه‌وه‌یان.
باسنيوز
