پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

 پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
لە شاری هەولێر، پرۆسەی هەژمارکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری رابردوو بە دەست بەڕێوە دەچێت.

لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە ١٢ی تەمووزی ٢٠١٨، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە پارێزگای هەولێر دەستی پێ کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش، ١٢٠ کارمەندی کۆمسیۆن کارەکان ئەنجام دەدەن.

نزیکەی ٣٠ سندووق تاوەکوو ئێستا ژماردنەوەی دەستییان بۆ کراوە و ئەنجامەکانیان هەڵواسراوە. بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەرانی (پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی) ئامادەن.

بڕیارە پرۆسەکە تا ئێوارەی سبەی هەینی بەردەوام بێت تاوەکوو ئێستا بە شێوەیەکی گشتی ئەنجامەکان هاوشێوەی ئەنجامە راگەیاندراوەکان بوون و جیاوازییەکی کەم هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح، لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان کشاونەتەوە.








باسنيوز
Top