تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئاوی بتڵەکان بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئاوی بتڵەکان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/7/2018، تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕای گەیاند، دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان سەبارە بە نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی لەبتڵكراو، دوای لێكۆڵینەوەی وردمان بۆ ئەو بابەتە دەمانەوێت هاووڵاتیان دڵنیا بكەینەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو بابەتە بەم شێوەیە:
1- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی به‌شی چاودێری ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی خۆڕاك و هۆبه‌ی چاودێری ئاوی خواردنه‌وه به به‌رده‌وامی به پێی پرۆگرامی پێشینه و له‌ناكاو هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌ردانیكردنی گشت سه‌رچاوه‌كان و پرۆژه و كارگه‌كانی ئاو.
2- پشكنینی ئاو ده‌بێت له‌گشت ڕوویه‌كه‌وه به‌پێی ستاندارتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) بێت، ئه‌وه‌ی له‌و گرته ڤیدێۆییه بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت ئامێرێكی بچوكی ده‌ستییه، كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێییه تواوه‌كان (TDS) به‌كاردێت، كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕێژه‌كه‌ی دیاریكردوه له نێوان (0 – 1000) PPMـه واته ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و پشكنینی بۆ كراوه به پێی ئامێره‌كه له‌ناو ستاندارته و دروسته و هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ نییه.
3- ئه‌و هاووڵاتیه‌ی كه گرته ڤیدێۆییه‌كه‌ی تۆمار كردوه، ئه‌گه‌ر هیچ مه‌رامێكی تایبه‌تی و نه‌شاراوه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه نه‌بێت، ده‌بوایه زۆر به ئاشكرا ڕوخسار و ناونیشان و پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی ده‌ربخستایه نه‌ك به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی نازانستی ئه‌و گرته ڤیدێۆییه‌ی بڵاوبكردایه‌ته‌وه، و ده‌شی توانی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان بكات بۆ دڵنیابوونه‌وه له دروستی و شیاوی ئاوی خواردنه‌وه‌كان.
4- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌چه‌ندین تیمی تایبه‌تی گه‌ڕۆك به پرۆگرامی تایبه‌تی ڕۆژانه و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشوو چه‌ژنه‌كانیش هه‌ڵده‌ستن به چاودێریكردن و وه‌رگرتنی نمونه‌ی ئاو له‌گشت سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كان و كارگه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌ی فیزیایی و به‌كتریۆلۆجی و كیمیایی بۆ دڵنیابوون له جۆره‌كه‌ی، وه له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره گرفتێك ده‌ست به‌جێ ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی.
bas news-
