وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستەمی ئایزۆ لە ئیدارەکردندا پەیڕەو دەکات
ئەم کۆبوونەوەیە، لە هۆڵی کۆبوونەوەکان وەزارەت بە بەشداری کۆمەڵێک، له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت، له‌سه‌ره‌تادا د.محەمەد حوسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری، كه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی سیستەمی ئایزۆی له دیوانی وه‌زاره‌ت پێسپێدراوه، باسی له كار و هه‌نگاوه‌كانی سیستمه‌كه كرد، كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا جێبه‌جێیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش رای گەیاند:“ سیستمی ئایزۆ به‌پێنچ هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێ، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، كه له ڕێكه‌وتی (4/7/2017) ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام زۆر به‌خاوی ڕۆیشتبو، بۆیه به ماوه‌ی( 14) مانگ ته‌واو بووه، له كاتێكدا ئه‌و هه‌نگاوه ته‌نها (5%) كۆی پڕۆژه‌كه پێكده‌هێنێ“.
ئاشکراشی کرد، کە دواتر توانییان هه‌نگاوی گرنگ به‌ره‌و پێش بنێین و له‌ماوه‌ی 14 ڕۆژدا توانییان له هه‌نگاوی دووه‌مدا ڕێژه‌ی (25%) ته‌واو بكه‌ن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ”ئه‌گه‌ر هه‌موان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن تا ڕێكه‌وتی (21/4/2018) پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو ده‌كه‌ین، جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه خۆته‌رخانكردنی ده‌وێ و، ده‌بێ پلانی كاركردنیان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد به‌وردی چاودێری به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه بكات“.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕایگه‌یاند: ”به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سیستەمی ئایزۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، له‌سه‌ره‌تادا هه‌موومان ماندو ده‌بین، به‌ڵام به‌ستانداردی جیهانی كاره‌كانمان ڕێکده‌خه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خزمه‌ت بكه‌ین“
گوتیشی: ”بڕوانامه‌ی ئایزۆمان به‌ده‌ست هێنا به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانمان هه‌نده ئاسان ده‌بێ خۆمان ناتوانین بگه‌رێینه‌وه سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی ئێستا كاری پێ ده‌كه‌ین“.
وەزیری خوێندنی باڵا، ججه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه پێویسته هه‌نگاو به‌هه‌نگاو خۆمان له‌گه‌ڵ شێوازێكی دیكه‌ی كاركردن ڕابهێنین.
باسنيوز
