دووبز.. بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی پۆلیسی ئیتحادی تەقیەوە
محەمەد فایق، بەپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 11\7\2018، کاتژمێر 8:10، خولەکی سبەینێ، لە شەقامی نمرە هەشتی شارۆچکەی دووبز، بۆمبێکی چێندراو، بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پۆلیسی ئیتحادی تەقیەوە.
بەپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە، سێ پۆلیسی ئیتحادی، بریندار بوون.
باسنيوز
