سه‌ربڕینخانه‌ى ڕانیه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وە
ئازا كه‌ریم، گوته‌بێژى شاره‌وانییه‌كانى راپه‌ڕین، ڕايگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى سه‌ربڕیخانه‌ى ڕانیه به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى و خاوێنى داخرا، وه‌ك شاره‌واینیه‌كانى ڕاپه‌ڕین بڕیارمان دا كه سه‌ربڕیخانه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆمان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه“.
گوته‌بێژى شاره‌وانییه‌كانى راپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كیان سه‌ردانى سه‌ربڕیخانه‌كه‌ى كردوه و به‌رنامه‌ى پێویستى و ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ست پێكردووه، له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست ده‌كرێت به كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌ر بڕیخانه‌كه
لاى خۆیه‌وه ته‌ها محه‌مه‌د، گوته‌بێژى ته‌ندروستیى راِپه‌ڕین، ڕايگه‌یاند: "لەپێناو پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، له‌گه‌ڵ ستافی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی راپه‌رین، سه‌ردانی به‌شێك له گۆشت فرۆشه‌كانی سنووری ئیداره‌ى ڕاپه‌رینمان ده‌ست پێكردووه، كه وێڕاى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك مه‌رجى ته‌ندروستییان پێده‌ڵێین بۆ ئه‌وه‌ى جێبه‌جێى بكه‌ن، هه‌روه‌ها رینماییشان له‌سه‌ر په‌تاى خوێنبه‌ربوون پێده‌ده‌ین“.
باسنيوز
