دووبز.. لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعشدا شەش پۆلیس کوژران
بەپێی زانیارییەكان درەنگانی شەوی رابردوو 10/7/2018، لە گەڕەكی (تەنك)ی شارۆچكەی دووبزی سەر بەپارێزگای كەركووك، تیرۆریستانی داعش لە هێرشێكدا چوار پۆلیسی فیدڕاڵ و دوو پاسەوانی بۆڕیی نەوتی دووبزیان كوشتووە.
هاوكات تیرۆریستانی داعش هەر لە دووبز چەند چەكدارێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقیان بۆ شوێنی نادیار لەگەڵ خۆیان رفاندووە.
(باسنیوز) لە سەرچاوەیەك لە ناو شارۆچكەی دووبزەوە زانیوویەتی كە بەهۆی ئەو هێرشە چەكدارییەی داعش بۆ دووبز شەوی ڕابردوو و تاوەكوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە خەڵك لە ترس و دڵەڕاوكێیدا بووە.
لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوودا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی سنووری پارێزگای كەركووكیان بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە تێك چووە.
باسنیوز
