هەولێر.. پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست دەست پێ دەکات

 هەولێر.. پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست دەست پێ دەکات
پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەست، لە شاری هەولێر دەست پێ دەکات.



رۆژی چوارشەممە 11/7/2018، پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست بۆ چەند سندووقێکی دەنگدان بە سەرپەرشتیی ژمارەیەک دادوەر و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، لە هەولێر دەست پێ دەکات.



رۆژی دووشەممە 9/7/2018، پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە چەند سندووقێکی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێ کرد و رزگار ئەژی گۆران، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، رایگەیاند، بەهۆی ناشەفافی و رێگرتن لە چاودێریکردنی لایەنەکان، پارتی پرۆسەکەی بایکۆت کرد.



دوای دوو رۆژ ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە سلێمانی، ئێوارەی رۆژی سێشەممە پرۆسەکە کۆتایی هات و بەپێی گوتەی زۆربەی لایەنەکان، هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەسەر ژمارەی دەنگەکانەوە نەهاتووە.



رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام درا. هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە رانەگەیەندراوە، بەڵام ئەو لایەنانەی بەپێی ئەنجامە بڵاو کراوەکان دەرنەچوون، پێیان وایە لە هەڵبژاردن و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەیەکی تۆماتیکی، ساختەکاری کراوە بەتایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و ئەنبار و داوای ژماردنەوەی دەنگەکانیان بەدەست، کرد.




باسنیوز
Top