هەولێر.. بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنمایی تەندروستی چوار شوێنکار داخران

هەولێر.. بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنمایی تەندروستی چوار شوێنکار داخران


ئەنوەر کەمال، کارگێڕی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەر بەقایمقامیەتی شاری هەولێر، راگەیاند: ”لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لێژنەی پشکنینی بازاڕ، سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 10\7\2018، بە ئامادەبوونی نەبەز حەمید، سەرۆکی لیژنە و قایمقامی هەولێر، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، توانی بەدواداچوون بۆ 21 شوێنی نوێ لەناو بازاڕی شاری هەولێر بکات“.



کارگێڕی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ سەر بەقایمقامیەتی شاری هەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە پشکنین و بەدواداچوونەکات تایبەت بوو، بە چەند خواردنگە، رێستورانتێک، کافتیریا، نانەواخەنە و کارگەی لوقم.



ئاشکراشی کرد، بەهۆی پابەند نەبوون، بە رێنماییەکانی تەندروستی، دوو چێشتخانەیەک داخران، لەگەڵ دوو کارگەی شیرینی، لێکۆڵینەوەی یاسایی توندیشیان لەگەڵ دەکرێت.
bas news-
Top