مەحما خەلیل: کاتی گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعییە بۆ شنگال..سێ مەرجمان دیاری کردوون
له ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیار درا كه ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال و جارێكی دیكه ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه ڕێگرییان كرد و ڕێگه‌یان نه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه، ئێستا جارێكی دیكه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی دراوه و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غداش ڕه‌زامه‌ندییان داوه .
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێستا جارێكی دیكه هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ڕه‌زامه‌ندییان داوه ئێمه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بگەڕێینه‌وه بۆ شنگال و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كیش كراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان، به‌ڵام ئێمه سێ مه‌رجمان داناوه، ئه‌وانیش كردنه‌وه‌ی ڕێگای شنگال و لادانی ئیداره‌ی ناشه‌رعی و جێبه‌جێكردنی یاسا له شنگال، بۆیه كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ شنگال هاتووه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مه‌ترسی نییه جارێكی دیكه په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی ڕێگری له ئێوه بكه‌ن، مه‌حما خه‌لیل گوتی: "ئێمه داوامان كردووه به پێی یاسای مامه‌ڵه بكرێت و یاسا جێبه‌جێ بكرێت و ڕێز له ئیداره بگیرێت و ئه‌گه‌ر یاسا جێبه‌جێ بكرێت ناتوانن ڕێگری له ئێمه بكه‌ن."
خه‌لیل باسی له‌وه‌ش كرد: "بۆ پاراستنی ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال داوامان كردووه كه هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئێمه بپارێزێت، بۆیه ئه‌وكات هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت و ئێمه‌ش ده‌توانین خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین."
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە ئیداره‌ی شه‌رعی له شنگال نه‌ماوه و حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه ئیداره‌یه‌كی ناشه‌رعییان داناوه و شنگال به‌ڕێوه ده‌بەن، به‌ڵام ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیداره ناشه‌رعییه ناكه‌ن.
kdp-
