وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
ئەمڕۆ سێشەممە 10\7\2018، کوبوونەوەی ئەنجومەنی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.
له وكۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه سه‌رجه‌م ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ئاماده‌یبون، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا تاوتوێی كێشه‌ی ئه‌و زانكۆ حكوومییانه كرا، كه تا ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه متمانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ ده‌رچوان له دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌حكوومه‌تی ناوه‌ندی دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رای گەیاند: ”به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه ئێمه به‌شێكی گرنگین له دامه‌زراوه‌ی خوێندنی باڵای عێراقی، بۆیه ئه‌وان مافی پێدان و پێنه‌دانی متمانه‌یان نییه، چونكه ئه‌و بابه‌ته ته‌واو له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانه“.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، باس له‌و مافانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، كه له‌لایه‌ن به‌غداوه پێیی نه‌دراوه، به‌تایبه‌ت له‌و سكۆله‌رشیپانه‌ی پێشكه‌ش به عێراق ده‌كرێ، بۆ نموونه له ئیستادا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (200) سكۆله‌رشیپی پێشكه‌ش به عێراق كردوه، به‌ڵام ئه‌وان یه‌ك كورسیان پێشكه‌ش به‌هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه، جگه له‌وه‌ش له خوله‌كانی ڕاهێنان، ئه‌و فه‌ندانه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه به عێراق ده‌درێ، هه‌رێمی كوردستانی لێ بێبه‌ش ده‌كرێ، له‌هه‌مان كاتدا له پاشكۆكانی ڕۆشنبیری له باڵێۆزخانه عێراق له وڵاتان مامۆستایانی زانكۆ و نوێنه‌ری كورد وه‌ك پێویست نییه، هەروەها وه‌فده‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه به‌بێ به‌شداریپێكردنی نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆڕ و كۆبونه‌وه و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، د.جوان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆ‌شنبیرییه‌كانی ڕاسپارد دۆسیه‌ی ورد بۆ ئه‌و بوارانه ئاماده بكات.
له كۆتایشدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ڕاسپارد به‌پێیی په‌یوه‌ندییان دۆسیه‌ی تایبه‌ت به كێشه‌كان ئاماده بكه‌ن، ڕاشی گه‌یاند: ”دوای ئاماده‌كردنی ته‌واوی ئه‌و دۆسیانه به‌وردی له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی كۆده‌بینه‌وه بۆ دانانی میكانزمی گونجاو چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه“.
باسنيوز
