30 سكۆله‌رشیپ له وڵاتی چیك بۆ ده‌رچوانی پۆلی 12 ڕاگەیاندرا
ئەمڕۆ سێشەممە 10\7\2018، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هاوكاری هه‌ردوو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێر و زانكۆی (په‌لازكی) ده‌رفه‌تی 30 سكۆله‌رشیپ بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی، پزیشكی ددان راگەیاند.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەش هاتووە، کە ده‌رچوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی له ساڵی خوێندنی (2017-2018) ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌م سكۆله‌رشیپه پێشكه‌ش بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی) چیكیه‌وه ده‌سته‌به‌ر كراون.
زانكۆی (په‌لازكی) یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ر پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، كه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كۆماری چیك له رێزبه‌ندی چواره‌مه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له ڕیزبه‌ندی (700) باشترین زانكۆكانی جیهانه.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە پێشكه‌شكاران له پڕۆسه‌یه‌كی وردی و زانسیدا، ده‌چنه پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات.
وەزارەتی خوێدنی باڵا، مەرجەکانی پێشکەشکردنی ئەو سکولەرشیپەشی ئاشکرا کردووە، ک دەبێت ده‌رچووی پۆلى 12ى ئامادەیى لقی زانستی بێت له ساڵى خوێندنى (2017-2018)، كۆنمره‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی لە 95ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی (به‌كالۆری)، یان (هاوتاكه‌ی) له تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی (SAT2 , A-level) کەمتر نەبێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە سه‌ركه‌تووه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌توانن به‌زمانی (چیكی) یان (ئینگلیزی) بخوێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه به‌زمانی (چیكی) خوێندنی، ئه‌وا كرێ خوێندنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه كرێی خوێندنه‌كه‌ی بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كاندیدیك ئه‌گه‌ر بڕیار بدات به‌زمانی (ئینگلیزی) بخوێنێت له‌و كاته‌دا كرێی خوێندنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی خۆیی ده‌بێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه.
باسنيوز
