ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو دەکرێتەوە

 ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10/7/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، پێویستە سەرجەم شۆفێران ڕۆژانە دوو تا سێ جار، قەپاغی تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەیان بکەنەوە.


دەقی ئاگادارییەکەی ھاتوچۆی سلێمانی

ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گۆڕانکاری لە کەشوھەوا، ھەروەھا بۆ پاراستنی شۆفیران و سەرنشین و ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلەکان لە ھەر حاڵەتیکی نەخوازراو، رۆژانە یان شەوانە دوو جار تا سێ جار سەر قەپاغی تانکیی بەنزین بکەنەوەـ بۆ دەرچوونی ھەوای پەنگخواردووی ناو تانکیی بەنزینەکە.








باسنيوز
Top