لەم وەرزەی گەرمادا موبەریدە بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت

لەم وەرزەی گەرمادا موبەریدە بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری وەزارەتی کۆچوکۆچبەرانی عێراقی، لە هەڵمەتێکدا موبەریدە بۆ ٣٤٦ خێزانی ئاوارەی کەرکووک، کە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێن دابین دەکات، هه‌روه‌ها لە کەمپی ماملیان لەسنوری پارێزگای دھۆک موبەریدە بەسەر ٣٣٧ خێزانی ئاوارەدا دابەشکرد.



نزیکەی نۆ مانگ بەسەر ئاوارەبوونی بە هەزاران هاوڵاتی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری تێدەپەڕێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ئەمرۆ رێکەوتی ٨/٧/٢٠١٨ لە پرۆژەیەکی خێرخوازییدا موبەریدەیان بەسەر ٣٤٦ خێزانی ئاوارەی کەرکووکدا دابەش کرد.



رۆژی ٨/٧/٢٠١٨ لە درێژەی پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکاندا لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشگیری لە گەرمای زۆری ناو کەمپەکان موبەریدە بۆ ٣٣٧ خێزانی ئاوارەی کەمپی ماملیان لە پارێزگای دهۆک دابین کرا.
payamner -
Top