له كه‌ركوك خۆپیشاندان قه‌ده‌غه كرا
لیوا مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: هه‌موو حزبه‌كان ئاگادار كرانه‌وه، كه دواى كۆتایی هاتنى به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، هه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك، قه‌ده‌غه‌یه.
ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌ستكرا به پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست و پێش دوو ڕۆژ كۆتایی پێهات، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامه‌كان ڕانه‌گه‌یاندراون.
payam ner -
