سەرکۆماری ولاتێك سوێندی یاسایی خوارد
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2018، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، مه‌راسیمی سوێندخواردنی یاسایی بۆ خولێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوره‌سمه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا به بانگهێشتێكی فه‌رمی ئه‌و وڵاته به‌شداره.
هه‌روه‌ها مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆك و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان و په‌رله‌مانتارانی توركیا و سه‌رجه‌م كاندیده‌كان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوێندی یاسایی خوارد، بڕیاریشه دوای سوێندخواردنی ئه‌ردۆغان، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیا راده‌گه‌یه‌نرێت.
payamner -
