بەڵێننامە بە بەنزینخانەکانی دوکان پڕ دەکرێتەوە

 بەڵێننامە بە بەنزینخانەکانی دوکان پڕ دەکرێتەوە
قایمقامی شارۆچكه‌ى دوكان، ئاشكرى كرد كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ به‌نزیخانه‌كانه‌وه‌ به‌نزینى خراپ به‌ هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێت، بۆیه‌ ڕێنمایى نوێیان پێداون و له‌ ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى سزا ده‌درێن.

شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارۆچكه‌ى دوكان، ڕايگه‌یاند: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن به‌نزینخانه‌كانی ناو شارۆچكه‌ى دوكان و ده‌وروبه‌رى كۆبوینه‌ته‌وه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون، كه‌ باشترین جۆری سووته‌مه‌نی بهێن و خزمه‌تی سنووره‌كه ‌و شۆفێران بكه‌ن“.

قایمقامی شارۆچكه‌ى دوكان، ئەوەشی خستە روو، كه‌ بڕیاریانداوه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ به‌دواوه‌ ده‌بێت به‌نزیخانه‌كان یه‌ك جۆر به‌نزینى جۆرى نۆرماڵ بكڕن و بیفرۆشن، نرخی ده‌ره‌وه‌ی به‌نزینخانه‌ و سه‌ر عه‌داد یه‌ك نرخ بێت.

ئاشكراشى كرد، کە به‌ڵێننامه‌یان به‌ خاوه‌ن به‌نزیخانه‌كان پڕكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌و دوا هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك پابه‌ندی ڕێنمایى و مه‌رجه‌كان نه‌بێت و به‌نزینه‌كه‌ى له‌ پشكنین ده‌رنه‌چێت، جگه‌ له‌ ڕێكاری یاسایی، ناوه‌كه‌شى ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.







باسنيوز
Top