سۆران .. به‌هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌ندروستى سه‌ربڕخانه‌ى ئاژه‌ڵان داخرا
كرمانج عیزه‌ت، قائیمقامى سۆران، رايگه‌یاند: ”له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستیى هاووڵاتییان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/7/2018 له‌لایه‌ن لێژنه‌كانى ئابوورى و ته‌ندروستى، سه‌ربڕخانه‌ى ئاژه‌ڵان له‌شارى سۆران، بۆ ماووهى دوو رۆژ داخرا، واته تا ئه‌و كاته‌ى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و شوێنه‌كه به پاك و خاوێنى راده‌گرن، ئینجا ده‌كرێته‌وه و ده‌توانرێت ده‌ست بكه‌نه‌وه به سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵه‌كان له‌و سه‌ربڕخانه‌یه".
قائیمقامى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە له‌مه‌ودوا چاودێرى زیاتر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و سه‌ربڕخانه‌یه، به‌تایبه‌ت له رووى جێبه‌جێكردنى مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستی، شێوازى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵه‌كان و پاككردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كان و ناردنه بازاڕى گۆشته‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست.
باسنيوز
