نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەنقەرە
کەمێک لەمەوبەر، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە پایتەختی تورکیا و بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن بەرپرسانی باڵای حکوومەتی تورکیا پێشوازی لێکرا و بە کاروانێکی فەرمی، بۆ شوێنی دیاریکراو گواسترایەوە.
پێشتر سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاندبوو کە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا، لەسەر بانگهێشتی خودی سەرۆک کۆماری تورکیایە و ئەم سەردانەشی بە ”هەنگاوێکی زۆر باش“ لە قەڵەم دابوو.
باسنيوز
