پەرلەمان ھەڵبژاردنەكانی كوردستان تاوتوێ دەكات
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بانگھێشتنامەیەكی بۆ پەرلەمانتاران ناردووە و كارنامەكەی خستووەتەڕوو، بەپێی كارنامەكە، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و چەند بیرۆكەیەك تاوتوێ دەكرێن، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بە بازاڕكردنی بەرھەمی جوتیاران.
ھەروەھا چەند پرۆژە یاسایەك تاوتوێ دەكرێن، لەوانە، پرۆژە یاسای ھەمواری یاسیا بەكرێدانی خانووبەرە و ھەمواری یاسای رێگا گشتییەكانی ھەرێمی كوردستان و پرۆژە بریاری بە موڵككردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەرە.
جگە لەوەش، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، پەرلەمانی كوردستان ھەڵبژاردنەكانی كوردستان تاوتوێ دەكات.
K24 -
