بۆردوومان خەڵكی قەندیلی گەیاندە پەرلەمان

بۆردوومان خەڵكی قەندیلی گەیاندە پەرلەمان
بە مەبەستی وەستاندنی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكان و ھەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانیان، نوێنەری زیاتر لە 60 گوندی بناری قەندیل سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و یاداشتێكیان ئاراستەی پەرلەمان كرد. پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت، بوونی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان نایاساییە و دەبێت پەکەکە رەچاوی ژیان و گوزەرانی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بکات.

محەمەد حەسەن، یەكێكە لە نوێنەرانی خەڵكی بناری قەندیل راگەیاند: "ئەمڕۆ وەك نوێنەری 63 گوندی بناری قەندیل، سەردانی پەرلەمانی كوردستانمان كرد و یاداشتێكمان دایە پەرلەمان، ھەموومان دەزانین ماوەیەكە دەوڵەتی توركیا ھەڕەشەی داگیركردنی بناری قەندیل دەكات، بۆیە لە یاداشتەكەماندا داوامان كردووە كە كاربكرێت بۆ وەستانی بۆردوومانەكانی توركیا و ھەڕەشەكانی بۆ داگیركردنی ناوچەكە، داواشمان لە پەرلەمان كردووە كە ھەڵوێستی ھەبێت".

ئەوەشی خستەروو: "لەماوەی رابردوودا بەھۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیان چەندین ھاووڵاتی بوونەتە قوربانی و ژمارەیەك لە گوندەكانیشمان بەرەو چۆڵبوون و وێرانبوون دەچن".
k24-
Top