ڕاپه‌ڕین.. زۆرترین قوربانیه‌كان له‌ماوه‌ى 6 مانگدا به‌هۆى كوشتن و هاتوچۆوه بووه
گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ئاشكراى كرد كه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا له‌سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین نزیكه‌ى 70 هاووڵاتى به‌هۆى ڕووداوی جۆراوجۆره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆرترینیان به‌هۆى هاتوچۆوه بووه.
شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ 8/7/2018 له‌سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین 1925 رووداوی جیاواز تۆماركراوه كه به‌هۆیه‌وه 68 هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ست داوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە زۆرترین ئه‌و قوربانیانه به‌هۆی كوشتن و ڕوداوه‌كانى هاتوچۆو بووه كه ژماره‌یان 34 كه‌س بووه.
ئاشکراشی کرد، کە له‌و ماوه‌یه‌دا 14 سووتان، خنكان و حاڵه‌تێكى گیان له‌ده‌ستدان، ته‌زووى كاره‌با و پێنج كه‌س به‌هۆى به‌ربوونه‌وه له شاخ وحەوت حاڵه‌تى قه‌زا و قه‌ده‌ر و حەوت حاڵه‌تى كوشتن و 243 رووداوی دزیكردن تۆماركراون، گوتیشی: ”له‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و ڕووداوانه هێزه‌كانمان 948 كه‌سى ده‌ستگیر كردووه و دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كردوونه‌ته‌وه“.
bas news-
