گه‌رمیان.. كه‌سێك درایه به‌ر گولـله‌ى تاپڕ
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه له په‌یجی فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە، لەسەر ڕووباری سیروان له‌كه‌لار، كه‌سێك بەهەڵە بەچەکی تاپڕ تەقە لە كه‌سێكى تر دەکات".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه، بەگوتەی خۆی لەنێو درەختی لێواری سیروان دەنگی بیستووە، بۆیه بۆ پاراستنی خۆی تەقەی بەنێو درەختەکاندا کردووە و لەئەنجامدا كه‌سێك بەناوی (د. س. ع) لەدایکبووی 1974 بەرکەوتووە.
دوای گەیاندنی برینداره‌كه به نه‌خۆشخانه‌ى فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و تۆمەتباره‌كه‌ش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەند کراوە.
bas news-
