گۆڕان بۆ یەکێتی: ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن گوتومانه ڕاستییه نه‌ك تۆمه‌ت
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و كاندیدى بزتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردى په‌رله‌مانى عێراق، رايگەیاند: ”ئێمە دڵنیاین ئه‌گه‌ر هه‌ژماركردنه‌وه بۆ سندووقه‌كانى ده‌نگدان له سلێمانى بكرێت، یه‌كێتى سێ كورسی ناهێنێت، بۆیە بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر كۆى پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له سلێمانى سكاڵای هه‌یه، ئێمه داوامان كردووه كه ژماردنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م سندووقه‌كان بكرێت، نه‌ك ئه‌و سندووقانه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، من لەکوێ بزانین تۆ كامه سندوق ده‌كه‌یته‌وه".
ئه‌ندامەکەى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌رباره‌ى یه‌كێتى گوتویه‌تى بۆ دزینى ده‌نگه‌كانیان، تۆمه‌ت نییه، به‌ڵكو ڕاستییه‌كى حاشا ههڵنهگرە، دەشڵێت: ”یه‌كێتى خۆى باش ده‌زانێت چه‌ند ده‌نگى له پارێزگاى سلێمانى هێناوه".
ئاشکراشی کرد، کە ئه‌گه‌ر ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان له سلێمانى هاوشێوه‌ى كه‌ركووك بێت كارێكى خراپه، چونكه رێگرى له نوێنه‌ره‌كانیان كراوه به‌شدارى پڕۆسه‌كه بكات و له دووره‌وه چاودێرى كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8\7\2018، رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له كه‌ركووك و خالید شوانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنیان له‌كه‌ركووك ڕاگه‌یاند و به‌ڵێنیان دا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تیان خستووه‌ته پاڵ یه‌كێتی، له دادگا رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
باسنيوز
