تۆمارى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمى كوردستان چاپ كرا
، هاتووه"دوای كاركردنی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌شه‌ش مانگ ، شه‌وى شه‌ممه 7 / 7 / 2018 كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن وراپرسی تۆماری ده‌نگده‌رانی ته‌واوكرد و ده‌ستكرا به چاپكردنی تۆماره‌كه له له چاپخانه‌ی كۆمسیۆن".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دواى ته‌واوكردنى كارى چاپكردنى ،نمونه‌ى تۆماره‌كه ده‌درێته ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
پێشووتر شێروان زرار،گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى بۆ (باس‌نیوز) ئاشكراى كرد كه بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته خاوه‌نى تۆمارى ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت به‌خۆى كه له‌مه‌ودا له هه‌ڵبژاردنه‌كان پشتى پێده‌به‌ستێت.
باس‌نیوز
