قەڵادزێ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا
گووتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ رایگەیاند، دوانیوەرۆی ئەمرۆ 7/7/2018، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەگوندێکی شارەدێی هێرۆی سەر بە قەزای پشدەر هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا.
عوسمان محمد، گوتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ، رای گەیاند: "لە ڕووداویكی هاتوچۆدا لەگوندی (ئاۆكێ)ی شارەدێی هێرۆی كەسیك بە ناوی (ب، ع، ئـ ) پیشەی پۆلیس دانیشتوی گوندی ئاۆكە تەمەنی ٦٧ ساڵ گیانی لەدەست داوە".
گوتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو شۆفێرە ئۆتۆمبێلێکی لەجۆری (لاندگرۆزی) پێبوە و لەڕێگەی گوندەكەی خۆیان وەرگەڕاوە ودوای گەیاندنی بۆنەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ گیانی لەدەست داوە.
bas news-
