بڕیارێک سەبارەت بە ڕێگای هەولێر- کۆیە درا
زاهیر محەمەد بەرێوەبەری هاتووچۆی كۆیە راگەیاند: "بۆ كەمكردنەوەی قەڕەباڵغی و جەنجاڵی سەر رێگای هەولێر- كۆیە بڕیارێك درا کە لە کاتژمێر٦ی سەرلەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر ٨ی ئێوارە هاتووچۆ ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگر لەو ڕێگا سەرەکییە قەدەغە بکرێت".
روونیشیکردەوە کە بڕیارەكە بە هاوبەشی لەلایەن کارگێڕیی شارەکانی كۆیە و هەولێرەوە دراوە و لە رۆژی یەكشەممە(٨-٧-٢٠١٨)ەوە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە.
بە پێی ئامارەکان لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا لە رێگای هەولێر- كۆیە 100 رووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و 10کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
داخستنی رێگای نێوان هەولێر- كەركووك، لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، بووەتە هۆی درووستبوونی لۆدێكی زۆر لەسەر رێگای نێوان هەولێر - كۆیە و بەهۆی خراپیی رێگاکەوە ڕۆژانە ڕووداوی هاتووچۆی دڵتەزێن لەو ڕێگایە ڕوو دەدەن.
bas news-
