سەڵاح بەدرەدین: پەیەدە سەربە رژێمی سووریایە
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێككه‌وتنێك له نێوان په‌یه‌ده و ڕژێمی سووریا كراوه، كه په‌یه‌ده ده‌ستبه‌رداری سیسته‌می فیدراڵییه‌ت و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و كانتۆنه‌كان ببێت و هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی له لایه‌ن ڕژێمی سووریا له سه‌رتاسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام بدرێت و جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتی ڕژێم بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بگەڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورددا هه‌زاران قوربانییان داوه.
سیاسه‌تمه‌داری ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌ڵاح به‌دره‌دین، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوون بووەته‌وه كه له‌باره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ڕێككه‌وتن له نێوان ڕژێمی سووریا و په‌یه‌ده كراوه و پێشتریش په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیان هه‌بووه و هاتنی په‌كه‌كه‌ش له ساڵی 2012وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بۆ مافی كورد نه‌بووه و بۆ به‌رژوه‌ندیی خۆیان هاتبوون، بۆیه له‌و كاته‌وه ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا به‌رده‌وامه و به پێی پلانێكی وڵاتی هه‌رێمیش هێندران بۆ سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی شۆڕشی سووریا ببنه‌وه و كورد نه‌بنه به‌شێك له شۆڕش دژی ڕژێمی سووریا و جگه له‌وه‌ش، هاتن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له لیستی تیرۆر ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام دوای حه‌وت ساڵ هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت."
سه‌ڵاح به‌دره‌دین گوتیشی: "دوای حه‌وت ساڵ به‌رهه‌مه‌كانی په‌یه‌ده چۆڵكردنی زیاتر لە 60%ی ڕۆژئاوای كوردستان بووه و كوردی تێدا نه‌ماوه و هه‌مووی ڕایان كردووه و ئه‌منییه‌ت نه‌ماوه و فیتنه له نێوان كورددا زیاتر بووه و ئازادییان نه‌هێشت و له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌وان كلتورێكیان هێناوه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌بێت خائینه و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاوا بووەته دیكاتۆرییه‌ت."
ئه‌و سیاسهتمهدارەی كورد باسی له‌وه‌ش كرد: "جگه له‌وه‌ش وڵاتانی هه‌رێمییان له ڕۆژئاوای كوردستان كردووەته دوژمن و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه كۆبانی ده‌كه‌وته ده‌ست داعش و عه‌فرینیان ڕاده‌ستی توركیا كرد، بۆیه ئه‌مه به‌رهه‌می په‌كه‌كه‌یه له ڕۆژئاوای كوردستان."
سه‌ڵاح به‌دره‌دین ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش په‌یه‌ده كارێكی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مافی كورد بدرێت و تا ئێستا بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش نازانرێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕژێمن، یان شۆڕشی سووریا، چونكه هه‌ر ڕۆژه و به جۆرێك قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا ڕوون بووەته‌وه كه سه‌ر به ڕژێمن و ڕیككهوتنیان له‌گه‌ڵ كردوون."
سه‌ڵاح به‌دره‌دین گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده له قه‌ندیله‌وه هاتوون بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و خۆیان به‌سه‌ر ڕۆژئاوادا فه‌رز كردووه ڕێگەی کارکردن به حیزبه كۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان نادرێت، كه مێژوویه‌كی دوورودرێژی خه‌باتی سیاسی‌یان هه‌یه و به‌رده‌وام ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن."
kdp-
