دۆخی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان "نابێت"
دۆخی عێراق به هۆی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ره‌و شڵه‌ژان ده‌چێت. ناو ماڵی شیعه و سوننه یه‌كڕیز نییه و ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)، یه‌كه‌م شاندی لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، دۆخی سیاسیی عێراق به هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه، به‌ره‌و "خراپبوون" ده‌چێت.
هێشتا ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ له رۆژی 30ی مانگی ئه‌یلوودا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی خۆی به‌ڕێوه ببات.
هه‌ڵبژاردن له ژێر سێبه‌ری دۆخی عێرقدا
پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، تاكه حزب بوو زۆرترین ده‌نگی هێناوه، ئێستا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا سووره.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، دووپات له‌و هه‌ڵوێسته‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێ، "بارودۆخه‌كه پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و لەوانەشە ببێته هۆی چاره‌سه‌ری به‌شێكی كێشه‌كان".
ئه‌و هه‌ڵوێسته له كاتێكدایه كه ناو ماڵی شیعه و سوننه به ته‌واوی په‌رته‌وازه بووه و مه‌ترسیی چه‌كدارانی داعش به تایبه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌ژێر سایه‌تی دۆخی مه‌ترسیداری عێراقدا، پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی به‌ڕێوه ببات.
نه‌دا مێرگه‌سووری بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێی وایه، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و دۆخه "زۆر به‌رچاو" نابێت. ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "بێگومان ئێستا چاره‌نووسی عێراق نادیاره و دۆخه‌كه شڵه‌ژاوه، به‌ڵام كاریگه‌ریی به‌رچاوی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی نابێت."
مێرگه‌سووری زیاتر ده‌ڵێ، "گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌بات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و وڵاته داده‌نێت. مه‌سه‌له‌كه له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جیاوازه، چونكه له‌و هه‌رێمه‌دا سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی هه‌یه و كاره‌كانی راده‌په‌ڕێندرێن و ئاسایش به ته‌واوی جێگیره."
ئۆباڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش
كاتێك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر "نه‌مانی داعشی" به ته‌واوی راگه‌یاند، ره‌نگه بیری له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ نه‌كردبێته‌وه.
ئێستا چه‌كدارانی داعش له چه‌ند پارێزگایه‌ك و به‌تایبه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، جووڵه و چالاكییان هه‌یه. له‌و رۆژانه‌ی دواییدا چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێك دژ به‌و چه‌كدارانه به‌ڕێوه چوون، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدار نه‌بوو.
نه‌دا مێرگه‌سووری ئۆباڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ده‌خاته ئه‌ستۆی سیاسییه‌كانی به‌غدا و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌یان.
ئه‌و ده‌ڵێ، "ئێستا ده‌سته‌ڵاتدارانی عێراق ته‌نیا خه‌ریكی دروستكردنی هاوپه‌یمانین، بۆیه كه‌س ئاگای له دۆخی ئه‌منی نییه و لێی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. ئه‌ركی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه كه مه‌ترسییه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دوور بخاته‌وه."
ئاماره‌كان ورد و راست نین، به‌ڵام مه‌زنده ده‌كرێ به سه‌دان چه‌كداری داعش له‌و ناوچانه بن. به‌رپرسانی ئه‌منی پێیان وایه ئه‌مجاره مه‌ترسیی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووكه، هه‌ر بۆیه‌شه ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و شاره له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین، به‌تایبه‌ت كه ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه.
kdp-
