مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
سەعدی پیرە، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی رۆژی شەممە 7/7/2018 لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە لە شاری هەولێر، ساز دەکرێت.
سەعدی پیرە هەروەها رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێن، لەوانە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، باشکردنی رەوشی گوزەرانی خەڵک، یەکڕیزی و رێکخستنەوەی ناوماڵی کورد و گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان.
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی 30/9/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
